گواستنه‌وه‌ی چالاكێكی سنفی موعه‌لمیان بۆ زیندان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له‌ شاری لوردێگان بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازرایه‌وه‌.

“محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بووئێسحاقی” ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی لۆردێگان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ ڕاگوێزرابوو. ناوبراو له‌ ‌ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net