“میلاد ئارموون”، “سه‌یدمحه‌ممه‌د حسێنی”، “مێهدی ئیمانی” و “نه‌وید نه‌جاڕان” چوار تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران له ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
ئه‌و چوار به‌ندكراوه پێشتر سه‌باره‌ت په‌روه‌نده‌ی كوژرانی به‌سیجییه‌ك له شارۆچكه‌ی ئێكباتان ده‌ستبه‌سه‌ر و به موحاره‌به تۆمه‌تبار كرابوون. به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دران تاكوو دان به تاوانێك بنێن كه ئه‌نجامیان نه‌داوه. پارێزه‌ری ئه‌و چوار به‌ندكراوه پێشتر باسی له ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی دوو كه‌سیان كردبوو، ئێستا بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان نییه و ده‌ڵێن: له ڕۆژی ١١ گوڵانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و به‌دواداچوونه‌كانیان بێ ئاكام بووه.