32
“ڕۆحۆڵڵا نه‌خه‌عی” ڕۆژنامه‌وانی دژبه‌ری ڕژیم كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه.
“په‌رته‌و بۆرهانپور” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری به بڵاوكردنی ئه‌و هه‌واڵه نووسی: حوكمی دوو ساڵ زیندانی “ڕوحۆڵڵا نه‌خه‌عی” وێڕای به‌ركه‌وتنی لێبوردنی گشتی، ڕۆژی سێشه‌ممه جێبه‌جێ كرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به دوو ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كرا.