له ڕۆژانی ڕابردوودا، موستەفا نێعمەتی ڕۆژنامەنووس و کارناسی ئابوری سیاسی، بۆ تێپەڕ کردنی سزای ٤٠ مانگ بەندکرانی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کراوه.
موسته‌فا نێعمه‌تی چەند جار ناڕەزایەتی له ئاست سیاسەتە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تی دەربڕیوە و بە بیانووی بڵاوکردنەوەی تویتی ناڕەزایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. مۆرته‌زا نێعمەتی برای ئه‌و به‌ندكراوه له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: دڵنیاین کە تۆمەتەکانی وەک “بێڕێزی بە پیرۆزییه‌كان” جگە لە “بەڵگەنامەیەکی ساختەی یاسایی” بۆ بێدەنگ کردنی دەنگی نەیاران، هیچی تر نییە! کام پیرۆزی؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌یڵێن، بۆ پیرۆزن؟ شوێنی هەنگاوهكانتان پڕه له گەندەڵی و خراپە و درۆ! خۆتان كانگای جه‌نایه‌ت و گه‌نده‌ڵین و خه‌ڵك به دۆژمن ده‌زانن.