ژینا موده‌ڕس گورجی، چالاكی مافی ژنان و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، پاش بانگ‌كران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ١٦ مانگ به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ر شاری سنه بۆ پشتیوانی له ژینا موده‌ڕس گورجی له‌به‌رده‌م دادگای گشتی و ئینقلابی سنه كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. ژینا موده‌ڕس گورجی پێشتر له تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی” بێ تاوان ناسێندرابوو، به‌ڵام به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێكهێنانی گرووپ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” سه‌رجه‌م به ٢٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا و ١٦ مانگ، واته زۆرترین سزای بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.