10
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
یووسف كه‌رامه‌ت له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درابوو. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ڕۆژی چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه.