11
پەرهام پەروەری بەندکراوی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز، لە زیندانی ئێرانشارەوە بۆ زیندانی ناوەندیی زاهیدان گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “پەرهام پەروەری“، قارەمانی وەرزشیی و زیندانیی سیاسی خەڵکی سەقز، کە لە کاتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە تاران دەستبەسەر کرابوو، پاش سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵ زیندان و ده ساڵ دوورخرانه‌وه به سه‌ری دا، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێرانشار كرا و ڕۆژی ڕابردوو بۆ زیندانی زاهیدان گوازراوه‌ته‌وه. به‌رپرسانی زیندانی ئێرانشار ئه‌و به‌ندكراوه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند به‌ندكراو په‌رهامیان دابووه به‌ر لێدان و برینداریان كردبوو.