گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە

بەپێی هەواڵەکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر شاری سنە، ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستان و ئێران، کۆمەڵێکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی ڕاگیراو لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسداران، لەوانە گرتووخانەی شەهرامفەر، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کراون. شایانی باسە کە بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، تا ئێستا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر گرتووخانە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سنە و ئەگەری هەیە سەرەڕای کوژرانی چەندین کەس لە هێزە ئەمنیەکان، کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی گیانیان لە دەستدابێت یان بریندار بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net