3

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “نەرگس محەممەدی” براوەی خەڵاتی نۆبل و چالاکی مافی مرۆڤ، بە شێوەیەکی نەهێنی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری زەنجان کراوە.
“تەقی ڕەحمانی” هاوسەری ئەو چالاکوانە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە گواستنەوەی ئەو بەندکراوە بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرەکەی ئەنجام دراوە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و پێویستی بە دەرمانی خێرا هەیە.