گواستنەوەی هێزەکانی سپاه بە شێوەیەکی نهێنی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە کاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامن، هێزەکانی سپای پاسداران و بەسیج هەوڵدەدەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکان، بە شێوەیەکی نەهێنی جێگاکانیان بگۆڕن. 

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران بۆ پاراستنی خۆیان، جل و بەرگی فریاگوزارییان لەبەر کردووە و بە ئەمبوڵانس جێگاکانیان دەگۆڕن. بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵانە، بەردەوام لە لایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە دەکرێنە ئامانج و بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. لە هەمان کاتدا، بە پێی هەندێک ڕاپۆرتی مەیدانی، بەشێک لە هێزەکانی بەسیج لە کاتی هێرشەکاندا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای سپی هەوڵی تسلیمبوونیان داوە. وێنە و ویدیۆی بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە ئەم هێرشانە زۆرجار لە ناوچە شاخاویی و دوورەدەستەکان ڕوودەدەن و توانای سەربازیی کۆماری ئیسلامی گەلێک کەم کردووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net