50
ڕەزا ئه‌قده‌سی، چالاکوانی کرێکاری خه‌ڵكی تاران، بە هۆی عفوونه‌تی گوێ و قوڕگەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی و‌له‌نجه‌ك کرا.
ڕه‌زا ئه‌قده‌سی وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕێگری لێ كرا. ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه هۆشداریان داوه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.