گوشاری ئیتلاعاتی مه‌ریوان بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئارام فه‌تحی چالاكوانی دانیشتووی فه‌ڕانسه

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌ریوان دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی ئارام فه‌تحی، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ و دانیشتووی فه‌ڕانسه‌یان خستووه‌ته‌ ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، دۆستان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئارام فه‌تحی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه‌ بانگهێشت و خراونه‌ته‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ و چالاكییه‌كانی ناوبراو به‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بده‌ن. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئارینا فه‌تحی، خۆشكی ئارام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگ كراوه‌ و پیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خۆی به‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ نه‌ناسێنێت، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ ساز ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ ئارام فه‌تحی پێشتر له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه‌ و ناچار بووه‌ بۆ وڵاتی فه‌ڕانسه كۆچ بكات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net