بنه‌ماڵه‌ی فاتمه خوشڕوو، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به وته‌ی ئه‌و چالاكه سیاسییه كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیت، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی خۆڕه‌م ئاوا باوكی بانگهێشت كردووه و پیان وتووه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئه‌توانێت كچه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه یان وه‌سیقه‌ی قورسی بۆ دابنێت. داواكاری ئیداره‌ی ئیتلاعات له حاڵێكدایه كه فاتمه پێش كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو و ئێستا وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌یه‌وێت بنه‌ماڵه‌كه‌ی به بارمته بگرێت. له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، براكانی فاتمه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێكراوه.