14
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، هاجر ئامیا، هاوژینی قادر خه‌رامانفه‌ر، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
قادر خه‌رامانفه‌ر له ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مهاباده‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێشتا ڕوون نه‌كراوه.