2
له درێژه‌ی سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌رانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی ته‌مه‌ری، چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام كه دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی به‌دره دایك، باوك و خۆشكی عه‌لی ته‌مه‌ری بانگ كردووه و هه‌ڕشه‌ی توندی لێ كردوون. مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان وتووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به چالاكییه‌كانی نه‌هێنێت، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زه‌مانه‌وه تیرۆر ده‌كرێت. به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، دایك و باوكی به‌ساڵاچووی ئه‌و چالاكه سیاسییه له هۆش خۆیان چوون و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.