2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “وریا فاتحی” برای “ڕامین فاتحی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه بانگهێشت كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه پاش لێپرسینه‌وه هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ئازاد كراوه و هه‌روه‌ها مانگی ڕابردوو “دایه نه‌هیه” دایكی گیانبه‌ختكردوو “ڕامین فاتحی“، باره‌ها له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. شایانی باسه پاش بانگهێشتی “وریا فاتحی” له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه، پێی ڕاگه‌یندراوه كه ئێره ئه‌و شوێنه‌یه كه براكه‌ت گیانی له ده‌ستداوه و به‌م شێوه‌یه گوشارێكی زۆری ده‌رونیان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه.