به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان به‌ندكراوانی ژن ناچار به بێگاری ده‌كه‌ن و له زیندانی ئێڤین به‌ندكراوان به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان له مافی په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئێڤین تهلهفوونی به‌ندكراوان گوێ ده‌گرن و له‌و ڕێگه‌وه په‌روه‌نده‌سازیان بۆ ده‌كه‌ن، كاتێك به‌ندكراوان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان، به‌ندكراوانی ژن ناچار به سووزهندووزی و مینادووزی ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان له بازاڕدا ده‌فرۆشن به بێ ئه‌وه‌ی سوودێك به به‌ندكراوان بگات. هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه له به‌ندكراوانی ژن به‌بێ لێدانی دهمامهك ناچار به بێگاری و درووستكردنی جل و به‌رگی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی به‌ندكراوان تووشی دابه‌زینی ئاستی بینایی و نه‌خۆشی دیكه بوون.