به پێی هه‌واڵه‌كان، به‌كرێگیراوانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ناچار كردنی “ئه‌سعه‌د عوبێدی” بۆ كۆۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی، گوشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بنەماڵە و کەسوکاری ئەسعەد عوبێدی، چالاکی میدیاییی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گوشاری زۆریان خراوه‌ته سه‌ر بۆ ئەوەی ناوبراو ناچار بکەن دەست لە چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ بكێشێتەوە. بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم فشارە دوای چالاکییەکانی عوبێدی لە بواری زانیاری و بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عراق دەستیپێکردووە. ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بنەماڵەكەیان لە شاری بانە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكردووە. ئەسعەد عوبێدی کە ساڵانێکە لە بواری دۆکیۆمێنتکردن و وێنەگرتنی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا چالاکە، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێیە و هاوکاریی میدیا سەربەخۆكان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات.