6
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له سیستان و به‌لووچستان گوشارێكی بێ وێنه‌یان بۆ شارومه‌ندانی به‌لووچی بێ ناسنامه هاوردووه و به‌رده‌وام بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هه‌موو به‌یانییه‌ك هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی كرێكارانی بێ ناسنامه و وێڕای هه‌ڕه‌شه كردن، بێ‌ڕێزیان پێ ده‌كه‌ن. دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی شیرئابادی زاهدان به چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچیان وتووه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ئۆتومبێله‌كانیان ده‌پشكنن و ده‌ست به سه‌ر ماتۆڕسیكلت و كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانیان دا ده‌گرن، كاتێك له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به زۆره‌ملێ باجیان لێ ده‌ستێنن.