72
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، حه‌راسه‌تی زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران كۆمه‌ڵێك یاسای بۆ خوێندكارانی ئه‌و ناوه‌نده داناوه و دۆخی ئه‌منی زانكۆیان چڕتر كردۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خوێندكاران ئیجازه‌یان نییه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا چالاك بن و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له سه‌د كه‌س پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له حه‌راسه‌ت هه‌یه. خوێندكاران بۆیان نییه ئه‌ندامی گرووپه‌كانی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بن و له‌وێ دا قسه و باسی سیاسی بكه‌ن. هه‌روه‌ها چاودێری له‌سه‌ر گۆڤاره دانشجوویهكان چڕتر بووه و هه‌ڕه‌شه له چالاكانی خوێندكاری كراوه كه ئاگاداری هه‌ڵسووكه‌وته‌كانیان بن تاكوو ڕووبه‌ڕووی سزا نه‌بنه‌وه.