3
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسداران بە دانیشتوانی سێ گەڕەکی “ئاشان“، “گردەسوور” و “نێزەڕۆی“ی سه‌ر به شاری سەردەشت هۆشداری داوە كە دەبێ بە زووترین كات شوێنی مانەوەیان چۆڵ بكەن.
گوشاری سپای پاسداران بۆ سه‌ر گوندنشینانی سه‌رده‌شت له حاڵێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا هێزێكی زۆری سه‌ر‌بازی به‌ره‌و سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوازراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها پێشتر باس له جێگیركردنی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، ئیتلاعاتی سپای پاسداران و هێزه ئینتزامییه‌كان له قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره كرابوو.