ناوه‌ندی یاریده‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: “محه‌ممه‌دمێهدی حسێنی”، “مێهدی ئیمانی”، “میلاد ئارموون” و “نه‌وید نه‌جاڕان” چوار تۆمه‌تباری دۆسیه‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار.
ئه‌و چوار به‌ندكراوه ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ له زیندانی قزلحه‌ساره‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ڕاگرتنیان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ده‌كه‌ن. له نێو ٨ تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی شارۆچكه‌ی ئێكباتان دا، “حسێن نێعمه‌تی”، “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك”، “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی” و “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ” له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئازاد كراون. پێشتر “په‌یام دۆڕئه‌فشان” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕایگه‌یاندبوو كه “سهیدمحهممهدمێهدی حسێنی”، “مێهدی ئیمانی”، “میلاد ئارموون” و “نه‌وید نه‌جاڕان” به موحاره‌به تۆمه‌بار كراون.