43
له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری بۆكان هه‌ڕشه‌یان له دایكانی دادخوازی ئه‌و شاره كردووه و برای یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به ناوی “هه‌ژار مام خوسره‌وی”یان بانگهێشت كردووه.
به‌دوای مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، دایكانی دادخوازی بۆكان له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به نیشانه‌ی سه‌ركوتن به‌رز كرده‌وه. پاش كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخواز، ئیداره‌ی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی بۆكان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیان به بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانه‌وه گرت و هوشداریان دا كه ناتوانن به بۆنه‌ی مه‌رگی ڕه‌ئیسی شایی و خۆشی بكه‌ن.