له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتا گه‌راوه‌ندیان خستووه‌ته ژێر گوشار و هه‌ڕشه‌یان لێ كردوون كه بۆ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی كچه‌كه‌یان نابێت مه‌راسم بگرن.
به وته‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌راوه‌ند، ئیداره‌ی ئیتلاعات ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی نه‌داوه وێنه‌ی ئه‌و تاجه گوڵینه‌ی كه له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئارمیتا له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی دایان‌نابوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها ماڵی باوكی ئارمیتایان گه‌مارۆ داوه و هاتووچۆی خه‌ڵكیان بۆ ئه‌و خانووه كۆنتڕۆڵ كردووه. ئارمیتا گه‌راوه‌ند ڕۆژی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢ به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن حیجاببانه‌كانی ڕژیم له میترۆی تاران درایه به‌ر لێدان و چووه كۆما. پاش ٢٨ ڕۆژ به‌سته‌ری بوون، ڕۆژی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، گیانی به‌خت كرد و مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.