2
به‌یانی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان به بازاڕیانی مانگرتوو هاوردووه بۆ ئه‌وه‌ی دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
به وته‌ی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه و سه‌قز هه‌ندێك له دووكاندارانیان له بازاڕی زێڕفرۆشان و مه‌یدانی هه‌ڵۆ ناچار به كردنه‌وه‌ی دووكانه‌كان كردووه و ژماره‌یه‌ك دووكانیشان پۆلۆمپ كردووه. له شاری دیوانده‌ره‌ش سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم ژماره‌یه‌ك دووكانیان داخستووه و له سه‌قز و دیوانده‌ره مه‌ئموورانی ڕژیم له‌گه‌ڵ بازاڕیان به شه‌ڕ هاتوون.