به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیلام گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی كیانووش چراغی هێناوه و هاوژینه‌كه‌یان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كردووه.
كیانووش چراغی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به تازه‌یی له زیندانی ئیلامه‌وه بۆ زیندانی ده‌ڕه‌شار ڕاگوێزراوه. ئه‌و به‌ندكراوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته دژ به هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی ڕژیم مانی له خواردن گرت، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی مانگرتنه‌كه‌ی شكاند. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئیلام، دادستانی ئه‌و شاره به ناوی “حسێن په‌ناهی“، ئه‌كره‌م سه‌بزی هاوژینی ناوبراوی بانگهێشت و په‌روه‌نده‌سازی بۆ كردووه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی چراغی، كیانووش له‌لایه‌ن دادستانی ئیلامه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.