3
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری سنه كۆمه‌ڵێك له چالاكان‌و ژنانی ئه‌و شاره‌ی بانگهێشتو لێپرسینه‌وه‌ی لە گەڵ كردوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی شاری سنه هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژنی ئه‌و شاره‌ی خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی ترسی ڕژیم له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و دیسانه‌وه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، کەشی شاره‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت كوردستانی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌منیه‌تی كردووته‌وه و گوشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر چالاكوانان و بنه‌ماڵه داداخوازهكان.