
ڕۆژی ڕابردوو، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام بنه‌ماڵه‌ی “ڕامین فاتحی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه بانگهێشت كراون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، “ڕادا فاتحی” خۆشكی “ڕامین فاتحی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش بانگهێشتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، پێیانی ڕاگه‌یاندوون كه له ئه‌گه‌ری بێده‌نگ نه‌بوونی ئه‌ندامانی بنهماهكهیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌یداته‌وه. له به‌رده‌وامی ڤیدیۆكه‌دا “ڕادا فاتحی” جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بێده‌نگ نابن، به‌ڵكوو له ئێرانیش دژ به ئه‌و ڕژیمه گه‌نده‌ڵه به‌رده‌وامی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.