3

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “ڕه‌زا موسلمی” له ئه‌ندامانی كانونی سنفی موعه‌لیمانی هه‌مه‌دان، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدایه.
ئه‌و هاووڵاتییه كه له ڕێگه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌شكه‌نجه و ئازاراه‌كانی، گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌و به‌ندكراوه ڕایگه‌یندراوه كه به هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه‌یه، پێویسته دان به‌وه‌دا بنێ كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا هه‌یه.