گوشاری وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی گوشاری بۆ ده‌زگای قه‌زایی هاوردووه‌ به‌ زووترین كات سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی جێبه‌جێ بكات.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، په‌روه‌نده‌ی په‌خشان عه‌زیزی بۆ پێداچوونه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی دیوانی باڵای وڵات كراوه‌ و پێشتر پارێزه‌رانی په‌خشان سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم به‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌لمێنه‌ری بێ تاوانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌یه‌ هۆشداریان دابوو. ئێستا وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی گوشار هێنان بۆ دیوانی باڵای وڵات حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بێ تاوانه جێبه‌جێ بكات. چالاكانی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی په‌خشان هۆشداریان به‌ ده‌ستگای قه‌زایی داوه‌ و داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی ئورووپایی ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ زۆرتر بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net