به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم گوشاری بۆ حسێن شێرزاد، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو كه ئێستا له توركیا ده‌ژێت هاوردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كردووه.
حسێن شێرزاد چالاكی مافی مرۆڤ و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی تیكاب ده‌نگی دادخوازانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به تاییه‌ت بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مێهران ئه‌كره‌می” كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌خت كردبوو بووه. ناوبراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له زیندانی میاندوواو به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپێشاندانی نایاسایی و توندووتیژی“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساڵی ١٤٠٠ به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆچ ئه‌كات و ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. پاش ئازاد بوونی جارێك هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌ده‌ن و ناچار ئه‌بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ وڵاتی توركیا كۆچ بكات.