گوللەبارانی بەکۆمەڵی شیعەکان لە هەرات

 بە پێی وتەی تالیبان ڕۆژی هەینی ٢١ی خاکەلێوە، لە ئاکامی هێرشی دوو  چەکداری پاسکیل سوار، گرووپێک لە هاوڵاتییانی مەدەنی گوندی «دەمیری»،یان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و ١١ کەسیان کوشت.

سەرچاوە ناوخۆیی و میدیاکانی ئەفغانستان رایانگەیاندووە کە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر لەوەیە کە تالیبان بانگەشەی دەکات. ڕۆژنامەی «هەشتی سبح»ی کابولیش بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکان ژمارەی کوژراوەکانی ئەو ڕووداوەی ٣٥ کەس ڕاگەیاند. بە پێی وتەی کارمەندانی نەخۆشخانەی هەراتیش تا کۆتایی ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوە ١٢ کەس کوژراون و ٢٠ بۆ ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام «جەبهەی ئازادیی ئەفغانستان» لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی کە «گوللەبارانی هاوڵاتییانی مەدەنی لە پارێزگای هەرات بە هاوکاری تالیبان، بە تایبەتی والی ئەم گرووپە، ئەنجام دراوە». «جەبهەی بەرگریی نەتەوەیی ئەفغانستان»یش ئەم ڕووداوەی بە «کارەسات» و «درێژەی سیاسەتی تیرۆر و تۆقاندن لەلایەن تالیبان و گرووپە هاوپەیمانەکانی لە دوو دەیەی رابردوو» وەسف کرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net