گوڵبارانی گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دڵسۆزی شاری سنه‌، گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌یان گوڵباران كرد.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان و چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی شاری سنه‌ و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، هاوكات له‌ گه‌ڵ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیژینا ئه‌مینیو ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و دژه‌ مرۆیی كۆماری ئیسلامی، له‌ سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی سروود و دانانی گوڵی سوور له‌ سه‌ر گڵكۆكانیان یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕاگرت. شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و كامیاران، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئه‌و شارانه‌ به‌ هه‌مان شێواز ڕێزیان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرتبوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net