11
سزای زیندانی مه‌تین حه‌سه‌نی له بریندارانی چاویی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له زیندانی بۆكان بۆ ڕای كراوه گوڕدرا.
مه‌تین حه‌سه‌نی له ڕێكه‌وتی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٣١ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرا، به‌ڵام به‌هۆی عفونت كردنی چاوه برینداره‌كه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ ڕای كراوه گوڕدرا و ڕۆژی ڕابردوو له زیندان ئازاد كرا.