27
سزای زیندانی چوار ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی بووشێهر به ناوه‌كانی “مه‌حموود مه‌لاكی”، “ئه‌سغه‌ر حاجب”، “عه‌بدۆلڕه‌زا ئه‌مانی فه‌ر” و “موحسن عومرانی” بۆ جه‌ریمه‌ی ماڵی گوڕدرا.
ئه‌و چوار چالاكه سنفییه ساڵی ١٤٠١، پاش به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بووشێهره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به زیندانی ته‌عزیزی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوونن. ڕۆژی ٢٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چوار موعه‌لیمه ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كرا و هه‌ر یه‌كه‌و به ٢٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كران.