32
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری “زانیار ئه‌بووبه‌كری” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی مهاباد وێڕای گۆڵباران كردنی مه‌زاری “زانیار ئه‌بووبه‌كری”، به‌ڵێنیان داوه درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بن. “زانیار ئه‌بووبه‌كری” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، له ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری مهاباد به فیشه‌كی جه‌نگی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆخشانه، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.