
ڕوژی شه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، کادر و ئەندامی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له شاری دیوانده‌ره به ناوی “ڕه‌شید سوبحانی“، به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی ته‌مه‌نی گیانی به‌ختكرد.
ناوبراو لەساڵی١٣١٧ی هەتاۆی، لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و لە گوندی کێلە کەو لەداییکبوو و دەورانی منداڵی لە ئه‌و گوندە بەسەر برد. دواتر بەهۆی ئەوەوە کە بنه‌ماڵه‌كه‌ی مل کەچی زوڵم و زۆری ئاغا و خانەکانی ئەو ناوچه‌یه نەبوون، بە ناچار شۆێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەجێهێشت و بۆگوندی“مرەور” سەربەناوچەیساراڵ كۆچیان كرد. کاک ڕەشید هه‌موو ژیانی بە ڕەنج و زەحمەت بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەكه‌ی تێکوشا و پاش په‌یوه‌ست بوونی هاوڕێ ناسر سوبحانی به ڕێزه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، ڕووبه‌ڕووی زۆڵم و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆوە، به‌ڵام هیچ كات كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانی چۆك به ئه‌و خۆشه‌ویسته دابات و تا كۆتا هه‌ناسه‌كانی وه‌فادار به ڕێبازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مایه‌وه. شایانی باسه ته‌رمی ئه‌و خۆشه‌ویسته به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئازادیخهواز، دۆستان و هاوڕێیان، ئه‌سپه‌رده و په‌یوه‌ست به كاروانی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بوو.