ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د گورگیچ” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، پاش سێ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ری زاهیدان، له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “محه‌ممه‌د گورگیچ” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردان، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی زاهیدان له نزیك ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ماوه‌ی سێ ڕۆژ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده له چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان بێخه‌به‌ر بوون تاكوو به‌یانی شه‌ممه ئیداره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مادده هۆشبه‌ره‌كان پێوه‌ندییان پێیانه‌وه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه محه‌ممه‌د گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه دایك و باوكی محه‌ممه‌د چاویان به ته‌رمی ناوبراو بكه‌وێت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون.