گیانبه‌ختكردنی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌، “مێهران ئه‌كره‌می” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، خه‌ڵكی تیكاب و دانیشتووی شاری سه‌قز كه‌ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو،پاش ١٦ مانگ بێسه‌روشوێن بوون، له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ئیتلاعاتی سه‌قز دا گیانی به‌خت كرد.

“مێهران ئه‌كره‌می” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز گوازرایه‌وه‌. به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ١٦ مانگی ڕابردوودا ئاكامێكی نه‌بوو تاكوو ڕۆژی ٢٥ی ڕشه‌مه‌، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز په‌یوه‌ندی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ گرت و ڕایانگه‌یاند كه‌ كوڕه‌كه‌تان گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمینی دایه‌. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئه‌كره‌می سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌، وتوویانه‌ ئه‌بێ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ واژۆ بكه‌ن تاكوو بتوانن ته‌رمه‌كه‌ی له‌ پزیشكی داد وه‌ر بگرنه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، حه‌فته‌ی ڕابردوو، “مێهران ئه‌كره‌می” له‌ زیندانی سه‌قزه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ڕاگوێزرا، ناوبراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا هه‌ر دوو گورچیله‌ی له‌ده‌ستدا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا، پاش دوو ڕۆژ دیالیزكردن گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زیندان، به‌ڵام مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی سه‌قز ئه‌و لاوه‌یان بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌شكه‌نجه كرد و كوشتیان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net