گیانبه‌ختكردنی به‌ندكراوێكی سیاسی دیكه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌كانی حكوومه‌ت

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌، به‌ندكراوێكی سیاسی پێشوو به‌ ناوی “مه‌هناز خه‌زایی” به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تاران گیانی به‌خت كرد.

“مه‌هناز خه‌زایی” ڕۆژی ٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌سه‌ر بڵاوكردنی پۆستێكی ئینستاگرامی بانگهێشتی داداگای ئینقلابی تاران و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو نه‌خۆشی “ام.اس” و شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو به‌ڵام له‌ كاتی به‌ندكراندا به‌هۆی لێدانی باتۆم ئێسقانی سه‌ری شكا و مه‌ئموورانی ڕژیم ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كرد. بنه‌ماڵه‌ی مه‌هناز تا ڕۆژی ١٦ی خه‌رمانان هیچ خه‌به‌رێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی كچه‌كه‌یان نه‌بوو، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ناوبراو له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی ته‌له‌فوونی دا ڕایگه‌یاند كه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و له‌وێشه‌وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌ریعه‌تی كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ گیانی به‌خت كردووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم مۆبایلی بنه‌ماڵه‌ی خه‌زاییان زه‌وت كردووه‌ و هه‌موو ویدیۆكانیان سڕیوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net