
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری بانه به هۆی به‌شداری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له شاری تاران، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “شیلان ساڵحی“، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كاتی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له شاری تاران، له لایه‌ن هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی ڕژیمه‌وه كراوه‌ته ئامانج و گیانی به‌ختكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ته‌رمی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه پاش وه‌رگرتنی ١٥٠ ملیۆن تمه‌ن و به‌ڵێننامه‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕاده‌ستیان كراوه و پاشان ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان له بێده‌نگیدا ئه‌سپه‌رده كراوه.