یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن(ی.پ.ژ) ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی قورسی ئه‌رته‌شی توركیا و تیرۆریستانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر گونده‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی، دوو هاوڕێی كچیان گیانیان به‌خت كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، ئه‌رته‌شی توركیا به چه‌كی قورس ده‌ورووبه‌ری پردی قه‌ره‌قوزاق و به‌ندئاوی تشرینی به چڕی بۆردوومان كردووه و هاوكات له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه پشتیوانی له تیرۆریستانی ئیسلامگه‌را كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه داگیر بكه‌ن. له ئاكامی چه‌ند ساعه‌ت شه‌ڕ و پێكدادانی قورس، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بایراكداری توركیا خراوه‌ته خواره‌وه و تیرۆریستان پاش به‌جێهێشتنی ته‌رمی كوژراوه‌كانیان هه‌ڵهاتوون، هه‌روه‌ها دوو شه‌رڤانی كچ به ناوه‌كانی “زه‌ینه‌ب وڵات” و “ئارژین ڕه‌شید مه‌روان” په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مرانی ڕێگای ئازادی بوون.