3
به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو سووختبه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ منداڵێك به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له نزیك گوندی سینگانی سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو ئۆتو‌مبێلی سووختبه‌ر له نزێك گوندی سینگانی سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، دوو سووختبه‌ر و منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ به ناوه‌كانی فه‌یسه‌ڵ حه‌ملی، عارف فه‌قیرزاده و موده‌سێر حه‌ملی گیانیان به‌خت كردووه.