3
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گه‌لاوێژ، دوو كرێكار له شاره‌كانی ورمێ و ساوه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی گه‌نجی خه‌ڵكی گوندی بروشقاڵانی سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس به ناوی سابیر عومه‌ری به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی به‌خت كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری ساوه له كاتی كاركردن له كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی شتی سه‌خت ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.