2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سووختبه‌رێكی به‌لووچ له جادده‌ی نێوان چابه‌هار بۆ ئیرانشه‌هر، به هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “محه‌ممه‌د هورموزی” پاش ڕاوه‌دوونانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی هه‌ڵدێراوه و به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ژێرخانی پیشه‌یی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به سه‌دان هاووڵاتی ڕوو له پیشه‌ی مه‌ترسیداری سووختبه‌ری ده‌كه‌ن كه به هۆیه‌وه ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٢١ سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه.