7
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی چابه‌هار بۆ ئێرانشار، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سووختبه‌رێك به ناوی مورته‌زا ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كاتژمێر ٩ و ٣٠ خوله‌كی شه‌وی هه‌ینی هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ئۆتومبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی به ناوی مورته‌زا ئه‌حمه‌دی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ست داوه.