گیانبه‌ختكردنی سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری سونقور، به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له‌ شاری كه‌ره‌ج گیانیان به‌ختكرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئەو سێ هاووڵاتیانه‌ به‌ ناوه‌كانیبیژه‌ن مسته‌فه‌ویخانه‌نشینكراوی ئاموزش و په‌روه‌رش،زه‌هرا به‌نی عامریانودانیال مسته‌فه‌ویته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ شاری كه‌ره‌ج له‌ نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌یاندا بوون، به‌ ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكردووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ به‌ ته‌نیا نموونه‌یه‌ك له‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌ كه‌ له‌ مانگی به‌فرانباردا ئه‌نجامی داوه‌ و به‌ ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆی پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت بۆ زیاتر له‌ ١٥٦ كاتژمێر و هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، هێشتا هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ ڕووی داوه‌ به‌ گشتی به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net