3
شه‌وی شه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، سێ گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی بووئین زه‌هرا پاش هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی بووئین زه‌هرا به‌دوای سێ گه‌نجی ماتۆڕسه‌وار به ناوه‌كانی پوریا زه‌مانی، محه‌ممه‌د سفیدگه‌رزاده و ئه‌بۆلفه‌زل فه‌لاح ئه‌كبه‌ری دا كه‌وتوون و هه‌وڵیان داوه ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن. ئه‌و سێ گه‌نجه له كاتی هه‌ڵهاتندا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌دا، خه‌ڵكی بووئین زه‌هرا خۆپێشاندانیان كردووه به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و ٥٠ كه‌سیان بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره بانگهێشت كردووه.