5
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كاسبكارێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئابدانی سه‌ر به شارستانی خۆرمووج به ناوی حسێن كۆهه‌نسال، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی فه‌راجا به فه‌رمانده‌یی سه‌روان ئیسماعیل جه‌وكار گیانی به‌ختكرد.
ڕۆژی ١٢ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی فه‌راجا له شارستانی خۆرمووج به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی حسێن كۆهه‌نسال دا كردووه و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی به‌خت كردووه. حسێن خێزاندار و باوكی منداڵێكی شه‌ش مانگ بووه كه ته‌نیا كه‌لووپه‌لی بێهداشتی پێ بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ته‌وه كوژراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی میدیایی نه‌كه‌نه‌وه.