2
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی وه‌هاب ده‌رویش نیا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، وه‌هاب ده‌رویش نیا له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری له گوندی خاجه‌میری سه‌ر به شاری بانه كاری كردووه و به‌هۆی به‌رقگرتوویی گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ده‌یان كرێكار ده‌بنه قوربانی.